هەڵوێستی پەیەدە سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم

بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، پەیەدە وێڕای ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم سەبارەت بە پیلانی تورکیا بۆ دروست کردنی شەڕی ناوخۆیی لە نێوان کوردەکان هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک(پەیەدە) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخمووری ئیدانە کرد و نیسبەت بە پیلانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ دروست کردنی ئاژاوە و شەڕی ناوخۆیی کوردەکان هۆشداریی دا.

پەیەدە لە بەیاننامەکەیەدا هێناویە: هێرشە نامرۆڤانەکانی ترکیا دژی کەمپی مەخموور ئیدانە دەکەین. ئەو هێرشە بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. دەوڵەتی تورکیا کەمپی پەنابەرانی خەڵکی سڤیلی بوردمان کردووە. فڕۆکە جەنگییەکانی کێوی کوڕە ژارۆ لە پارێزگای دهۆکیشیان بوردمان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا شەوی یەکشەممە هاوکات تەپەی چارچلا و ناوچەی متینایان بوردمان کرد. لە ئەو هێرشانە 6 پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا. دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بە هێرشەکان ببێتە هۆی شەڕی ناوخۆیی لە نێوان کوردەکان. پارتی نابێت فریوی پیلانەکانی تورکیا بخوات و ئەبێ لە ئەو هێرشانە ڕێگری بکات.

هەروەها لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە ئێمە وەکوو پەیەدە هێرشەکانی تورکیا ئیدانە دەکەین داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین تا لە بەرانبەر هێرشەکان بوەستن و داوا لە حکومەتی ناوەندی و هەرێمیش دەکەین تا لە بەرانبەر ئەو هێرسانە بوەستنەوە و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی، یاسایی و مرۆیی خۆیان ئەنجام بدەن.

News Code 37656

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =