بە پێێ هەواڵی مێهر, عەلی فەیلی لەم بارەوە وتی: کردەوەی دوێنێ هێزەکانی پەکەکە دژی هێزەکانی پێوەندیدار بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق، یەکەمین کردەوە نەبووە و لە مێژە هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لە لایەن هێزەکانی پەکەکە هێرشیان دەکرێتە سەر.
ئەو وتیشی: کردەوەکانی ئەم گرووپە بیانوویەک بۆ پێشێل کردنی حاکمیەتی عێراقە و دەبێتە هۆی ئەوەی شارۆمەندانی هەرێمی کوردستان تووشی خەسار بن.
ئەندامی باڵای حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگەیاند: ڕووداوی دوێنێ هۆشدارێک بە دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانە بۆ ئەوەی بۆ ڕاگرتنی چالاکی ئەم گرووپە پێکەوە هاوکار و هاودەنگ بن و ڕێز بۆ حاکمیەتی عێراق دابنێن و نەبنە سەرچاوەی نیگەرانی بۆ وڵاتانی دراوسێ.
عەلی فەیلی ڕوونی کردەوە: بوونی تورکیا و کردەوەکانی پەکەکە، عێراق تووشی زیانی قورس دەکات کە کەمتر لە زیانەکانی گرووپی داعش نییە.
Your Comment