بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە خەندان، خالید عه‌زاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان هیچ ڕاپۆرتێكی فه‌رمی به‌ده‌ست نهگەیشتووە كه پشتڕاستی خێزانه‌كانی كامپی هۆڵی سووریا بكاته‌وه كه دزه‌یان كردبێته ناو كامپی جدعه‌ی موسڵه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یانه له‌چوارچێوه‌یه‌كی رێكخراودا و له‌لایه‌ن تیمی هاوبه‌شه‌وه و به‌پێی تۆماركردنی ناوه‌كان بوه.
وتیشی:" له‌ئێستادا ناڕه‌زایه‌تیه‌ك هه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی خێزانه‌كان له كامپی هۆڵه‌وه بۆ موسڵ، به‌ڵام له كۆتاییدا بیرۆكه‌ی حكومه‌ت دروسته، چونكه به‌جێهێشتنی ئه‌م خه‌ڵكه له ژینگه‌یه‌كی توندڕه‌ودا، هۆكار دروستده‌كات كه دواتر بۆ لێدان له ئاسایشی وڵات به‌كارده‌هێنرێن، ئێستاش كه ده‌گوازرێنه‌وه ئامانج لێی په‌روه‌رده‌كردن و ئه‌نجامدانی چاكسازیه له‌ناو ئه‌و خێزانانه تا بیری توندڕه‌ویان له‌بیر ببه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌و خێزانانه وه‌ك بۆمبێكی كاتی ده‌بن به‌رامبه‌ر به ئاسایشی وڵات".
خالید عه‌زاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوبۆچونن له‌گه‌ڵ داعش و ده‌ستیان له كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا نه‌بوه و به‌شداریان له‌شه‌ڕه‌كاندا نه‌كردوه، پێویسته دوربخرێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بهكارنههێندرێن و بیری توندڕه‌وی له‌مێشكیان ده‌ربهێندرێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و جۆره به‌رده‌وام بن ده‌بنه ئاسته‌نگ و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌مو عێراقیه‌كان.
بۆچوونی ئێوە