عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان لهفهیسبوكى خۆى نوسویهتى:"بێده‌نگى حزب‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان لهداگیركارى سوتاندن‌و داربڕینهكانى توركیا به‌ئازارتره".
ده‌شڵێت:"سوپای تورکیا ھەموو ئەو شوێنانەی کە لەباشوری کوردستان داگیریکردوە یان دەیسوتێنێت یان ھەموو دارەکانی دەبڕێتەوە، پلانەکە ئەوەیە ھەموو دارستانەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتیناو بەدلیس لەناوبباتو بیکاتە سەربازگە، ئەمەش تەنها داگیرکاری نییە، به‌ڵكو وێرانکردنی سروشتی کوردستانه".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئەوەشی نووسیوە کە تورکیا ئێستا ئەم ناوچانە بەخاکی خۆی دەزانێت، لەو شوێنانەی کە ھاتۆتە هەرێمی کوردستان ڕێگای دروستکردوە، وەک بەشێک بێت لەخاکی خۆی، ئێستا لەتورکیاوە ڕاستەوخۆ دێتە خواکوڕک، دەیانەوێت لەمەتینو زابەوە شەقام دروستبکەن .
باس لهشێوازێكى نوێى نیشتیمان فرۆشى دهكاتو ده‌ڵێت:"من دەزانم ئەوان دژی مرۆڤ‌و درەختو ھەواو "پڵنگی تینوی" کوردن، بەڵام ئازارەکە ئەمەیه کوردبیتو لەسوتاندنی نیشتیمانەکەتو بڕینەوەی درەختەکان ھاوکاریان بیت، ئەمە بازرگانیی دار نییە، نیشتیمان فرۆشیە".
نمونه ده‌هێنێته‌وه بۆسه‌ركردایه‌تى سیاسى‌و پێیان ده‌ڵێت:"کە ناتوانن عەلی ئیحسان بن، بۆ دەبنە ڕاوچیو شاگردی بەردەست تاریق ئاکنسو، ئەم بێدەنگیەی سەرۆکایەتیەکانی ھەرێمو حیزبە سیاسیەکان لەسوتاندنو داگیرکردنی نیشتیمان، زۆر ئازاربەخشترە لەتاوانەکانی تاریق ئاکنسو".

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێت: "توركیا به‌پلان چه‌ندین دارستان لهناودهباتو ده‌یكات به‌سه‌ربازگه".
News Code 37568
بۆچوونی ئێوە