پیلانی تیرۆریستە چەکدارەکان بۆ بەکارهێنانی مادەی کیمیایی لە سووریا

وەزارەتی بەرگری رووسیا لە پیلانی تیرۆریستە چەکدارەکان بۆ بەکارهێنانی مادەی کیمیایی لە ئێدلێبی سووریا پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەلنەشرە، وەزارەتی بەرگری رووسیا لە پیلانی تیرۆریستە چەکدارەکان بۆ بەکارهێنانی مادەی کیمیایی لە ئێدلێبی سووریا پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری هەواڵی دا.

ژەنەراڵ "ئەلکساندێر کاریۆف" سەرۆکی ناوەندی ڕووسی سازش لە سووریا ڕایگەیاند: ئەم ناوەندە هەندێ زانیاری دەست کەوتووە کە نیشان ئەدات تیرۆریستەکانی شاندی تەحریرئەلشام دەیانەوێ بە یارمەتی ڕێکخراوەی کڵاوسپییەکان، مادەی ژاراوی لە ڕۆژاوای ئێدلێب بە کار بێنن.

ناوبراو وتیشی هەر بەم مەبەستە، ئەم دواییانە 6 کانتینێر مادەی ژاراوی کە وێدەچێ کولور بێت، بۆ ناوچەی جەسرەلشەغوز گوێزراوەتەوە.

ئەو وتی بە پێی زانیارییەکان تیرۆریستە چەکدارەکان دەیانەوێ لە نزیکی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕووسیا هێرشی کیمیایی بکەنە سەر خەڵک و هێزەکانی دەوڵەتی سوریا بۆ بەکار هێنانی ئەم مادە تۆمەتبار بکەن.

هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری سووریا بڕیارە 25ی مانگی مەی واتا 4ی جۆزەردان لە هەموو شارەکانی سووریا بەڕێوە بچێت.

News Code 37463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =