سەرکەوتنی حەماس سەرەتای گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ناوچەکە

سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتیی یە‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند، "سەرکەوتنی" بزوتنەوەی حەماس و گەلی فەڵەستین سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە و  لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتیی یە‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند: "سەرکەوتنی" بزوتنەوەی حەماس و گەلی فەڵەستین سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە و لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان.

هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتیی یە‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان لەلێدوانێکدا رایگەیاند: لەبارەی ئەنجامدانی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل باوەڕیانوایە "ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی لەم شەڕەدا حەماس و گەلی فەڵەستین بەدەستیان ھێنا، رەنگدانەوەی ھەمەلایەنەی دەبێت لەسەر ھاوکێشە سیاسییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوەش "بێگومان سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە".

ئەوە لەکاتێکدایە دوای نزیکەی سێ هەفتە لەشەڕ و پێکدادان، شەوی رابردو ئاگر بڕ ڕاگەیێندرا.

سەرکەوتنی حەماس سەرەتای گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ناوچەکە

News Code 37427

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha