بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپا لە نامەیەکدا بۆ ئەبو محەمەد ئەکرەم و هەموو فەرمانەکانیبەرخۆدان لە فەلەستین، نووسی: بە ڕۆح و جەستە و هەموو توان و ئیمکانێکەوە کە خودا پێمانی داوە، لە بەرەی بەرخۆدان لەگەڵتانین. بەرەیەک لە ڕاستیدا بەرەی قودسە و لە ساڵانی ڕابردوو تواناییەکانی زیادی کردووە.
ناوبراو جەختی کرد: هەرگیز دەست لە یاریدانتانی هەڵناگرین تا ئەو ڕژێمە ستەمکارە لەناو دەچێت، هەر چەندەش کێشە و مەترسییەکان زۆر ببنەوە.
سەردار قائانی لە نامەیەکی تردا بۆ ئەبوو خالید محەمەد زەیف و هەموو فەرماندەکانی بەرخۆدان لە فەلەستین، هێناویە: ئێمە چرکە بە چرکە وردەکارییەکانی شەڕی "سەیف قودس" شوێنگیری دەکەین. شەڕێک کە بە وەکالەت لە ئۆمەت و لە بەرگری لە کەرامەت و پیرۆزییەکانی ئۆمەتی ئیسلامی ئەنجامی دەدەن.
ناوبراو جەختی کرد: ئەم شەڕە، پەڕەیەکی نوێ لە مێژووی پێکدادان و ڕووبەڕوو بوونەوەی دوژمنی زایۆنی، هەڵدایەوە.
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپا لە ئەو نامەیە هێناویە: دەمەوێت لەسەر پەیمانێک کە شەهیدی قودس و فەرماندەی باڵا، حاجی قاسم سولەیمانی لەگەڵ ئێوە بەستی، جەخت بکەم؛ پەیمانێک کە لەسەر ئەو بنەمایە بوو کە هەرچەندەش گوشار و گەمارۆکان زیاتر ببنەوە، هەرگیز فەلەستینییەکان تەنیا نەهێڵینەوە.
Your Comment