بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چینە جیاجیاکانی سنە، مەلاکان، سەربازان و بەرپرسانی پارێزگا ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادە بوون لە بەردەم مزگەوتی گشتی ئەو شارە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینیان ئیدانە کرد.
بەشداربووان وێڕای بەدەستەوە گرتنی ئاڵای ئێران و فەلەستین،بە دروشمی نەمان بۆ ئیسرائیل پاڵپشتی خۆیانیان لە خەڵکی فەلەستین ڕاگەیاند و داوای یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام بەرانبەر ئیسرائیلیان کرد.
مامۆستا فایق ڕوستەمی پێش نوێژی هەینی سنە لەسەر بەخەبەر هاتنەوەی موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی لە بەرانبەر ستەمی ئیسرائیل لەسەر بەرگری لە خەڵکی فەلەستین جەختی کرد و زیادی کرد: ئیسرائیل و ئیستکباری جیهانی بەدوای لەناوبردنی ژێرخانی ئابووری وڵاتانی ئیسلامییە، کەواتە موسڵمانان ئەبێ بەخەبەر بێنەوە، چونکوو لە ئەگەری بێدەنگی کۆمەلگای ئیسلامی ، ئیسرائیل بوێرتر دەبێتەوە بۆ ئەنجامی جەنایەتەکانی.
Your Comment