بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی بە پەلەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی هاریکاری ئیسلامی کە بە شێوەی ئانلاین بەڕێوەچوو، باسی لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستین و کەرتی غەزە کرد.
زەریف بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ کوشتوبڕی منداڵانی فەلەستینی پاش ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان ڕوو دەدات، وتی: ئەم ڕژێمە جەنایەتکار و مرۆڤ کوژە جارێکی دیکە سەلماندی کە دۆستایەتی لە گەڵ ئەم ڕژێمە، تەنیا ڕق و دوژمنی زیاتر دەکات. تەنیا ئامانجی جووڵەی نیفاقی ئیسرائیل، دووبەرەکی نانەوە و پەراوێزخستنی گەلی فەلەستینە.
Your Comment