AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٥ ١٥:٣٨

موراد قەرەیلان بۆ مەسعود بارزانی:

بیدەنگی بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە مانای پشتیوانییە

بیدەنگی بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە مانای پشتیوانییە

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) داوا لەسەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، بەرامبەر هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم بێتە دەنگ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, موراد قەرەیلان، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە کۆنفرانسی کەنەکە، کە بەشێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچو و تیایدا ١٥٠ کەسایەتی بەشداربوون ڕایگەیاند، "هێرشەکانی تورکیا مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر دەستکەوتەکانی کورد".

قەرەیلان پەیامێکی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کرد و داوایکرد، بەرامبەر لەشکرکێشی تورکیا بێتەدەنگ، هاوکات وتی، لەچەند ناوچە شەر بەردەوامەو نەخشەی ئەو شوێنانەی نیشاندا، کە شەڕ تیایاندا بەردەوامە.

لە بارەی ھەڵوێستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی پەیوەست بە لەشکرکێشی تورکیا، قەرەیلان رەخنە لە بێدەنگی لایەنەکان دەگرێت و بێدەنگیەکەیان وەک پشتیوانی تورکیا دەخاتە روو.

قەرەیلان لەبارەی حکومەتی ھەرێم و بێدەنگی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەدا، بێدەنگی لەبەرامبەر ئەم داگیرکارییە شەرمەزار دەکات و بە "پشتیوانی ھێرشەکەی تورکیا"ی دەداتە قەڵەم.

News ID 37323

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha