AP ١٤٠٠ گوڵان ٢١ ١٣:٣٩

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل:

ئۆپراسیۆنی زەوینی ئیسرائیل دژی فەلەستین دوور لە چاوەڕوانی نییە

ئۆپراسیۆنی زەوینی ئیسرائیل دژی فەلەستین دوور لە چاوەڕوانی نییە

هیدای زیلبرمەن وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە سێبەری گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی کەرتی غەزە، ئەنجامی ئۆپراسیۆنی زەوینی دوور لەچاوەڕوانی نییە و ئەگەری هەیە پێکدادانەکان چەند ڕۆژ بخایێنێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل تا سەرلەبەیانی چوارشەممە درێژەی دەبێت و دوای ئەوە دۆخەکە تاوتوێ دەکرێت.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی خۆی دژی کەرتی غەزە، 130 شوێنیان کردووەتە ئامانج و لە ئەو هێرشانە 15 ئەندامی بزووتنەوەی حەماس شەهید کراون.

مێدیا زایۆنییەکان هەروەها ڕایانگەیاند کە بنیامین ناتانیاهۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ڕێکخستووە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە دوێنێ شەوەوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە 250 مووشەک و هاوەن لە کەرتی غەزەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان هاوێژراوە.

News ID 37267

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha