بە پێی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی وتی: بەیانی ڕۆژی قودسە و خەڵکی فەلستین زیاتر لە ٧٠ ساڵە کە لە ماڵ و خانوی خۆیان ئاوارە بوون و لە بیاوان و وڵاتە جۆراوجۆرەکان و لە دۆخێکی زۆر ئەستەم دەژین.
ئەو وتیشی: جێ داخە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەربەستی دۆخی فەلستین نییە و دوژمنان بەردەوام درێژە بە زوڵمی خۆیان ئەدەن. ئیمامی گەورەی ئێمە دواهەمین هەینی مانگی ڕەمەزانی وەکوو رۆژی قودس دیاری کردووە بۆ ئەوەی مافی خەڵکی فەلستین وەربگیردرێتەوە.
ڕۆحانی وتیشی: ئینشەڵا خەڵکی فەلستین لەم جیهدەدا سەرکەوتوو دەبن و موسوڵمانانیش بە ئاواتی خۆیان دەگەن. ئێمە ڕێز لەم ڕۆژە دەگرین بەڵام بە هۆی کۆرۆناوە ڕێپێوانمان نییە بەڵام بۆ ئازادی قودس دۆعا دەکەین و بەیانی هەموومان لە وتەکانی ڕێبەری مەزن کەلک وەردەگرین.
Your Comment