بە پێی هەواڵی مێهر، ڕابرت فورد باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا وتی: دۆخی کوردەکانی سووریا کە کۆنترۆڵی بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتەیان لە ئەستۆیە، تا ساڵەهای ساڵ بەو شێوە دەمێنێتەوە.
ئەو وتیشی: ئەزموونی ٢٠ ساڵی پێشوو و بەشداری ئەمریکا لە عێراق و سووریا و لیبی نیشانی داوە ئەمریکا خاوەنی پێگەیەکی وەها نییە کە بیەوێت سنووری سیاسی دیاری بکات چونکوو لەو بوارەدا سەرکەوتوو نەبووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمریکا ناتوانێ بە کوردەکان بڵێت دەبێ چی بکەن. ئەرکی ئەمریکا ئەوە نییە کە مەبەست بۆ کوردەکان دیاری بکات بەڵکوو دەبێ بەرژەوەندی نەتەوەیی بۆ خۆی دیاری بکات.
Your Comment