ئامادەیی کوردەکانی سووریا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا

نوێنەری ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا لە ئەمریکا ڕایگەیاند بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری سووریا ئامادەن لەگەڵ تورکیا لەسەر کێشەکانیان گفتوگۆ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا لقی سیاسی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا بە ڕێبەرایەتی کوردەکان لە ئەمریکا، لە لێدوانێکدا لە کۆنفڕانسی تاوتوێ کردنی پرسەی کوردەکان لە زانکۆی یەیلی ئەمریکا، لە ئامادەیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا بۆ گفتوگۆ لەگەل تورکیا هەواڵی دا.

ناوبراو لە ئەو کۆنفڕانسەدا کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، وتی: ئێمە ئامادەین لەگەل تورکیا بۆ چارەسەری کیشەکانمان و هەروەها پرسی داگیر کردنی شارەکانی سووریا لەلایەن ئەو وڵاتە گفتوگۆ بکەین بەڵام ئەوان هەر درێژە دەدەن بوردمانی شارەکان.

نوێنەری کوردەکانی سووریا لە ئەمریکا وتیشی کە تورکیا هێشتا شاری کوردنشینی عەفرینی لە کۆنترۆڵدایە و مافی کوردەکان لە ئەو ناوچەل لەلایەن تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە پێشێل دەبێت.

سینەم محەمەد سەبارەت بە دانوستانەکانی کوردی سووریا لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە دیمەشق وتی: ئیدارەی خۆسەر هەوڵی داوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ گفتوگۆ و دانوستان بکات لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا بەڵام دەوڵەتی ناوەندی هیشتا بەدوای کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکان لە ئەو وڵاتەیە لە حاڵێکدا لە اموەی دە ساڵی رابردوودا سووریا گۆڕانکاری زۆری بە سەردا هاتووە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە دۆخی باکووری ڕۆژهڵاتی سووریا وتی: ئیدارەی خۆسەر بە شێوەی فەرمی کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەی لە دەست دایە. سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە دوو ملیۆن کورد لە ئەو ناوچە ژیان دەکەن بەڵام کوردەکان تەنیا دانیشتووانی ناوچەکە نین و  عەرەبەکان، سریانی، تورک و ئێزدییەکانیش دانیشتووی ئەو ناوچەیەن.

نوێنەری سیاسی ئیدارەی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەمریکا سەبارەت بە کێشەکانی ئێستای ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەکانی سووریا وتی: ئێمە ئێستا لەگەڵ سێ کێشەی دریژەی ژیانی ئایدۆلۆژیای داعش، دریژەی داگیر کردنی هەندێک ناوچە لەلایەن تورکیاوە و هێنانی ئاوارەی ناوچەکانی دیکە و نیشتەجێ کردنیان لە ئەو شار و ناوچانە کە لە کۆنترۆڵی تورکیان، بەرەوڕووین.

News Code 37072

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =