بەرهەم هێنانی گەنم لە کوردستان 300 هەزار تۆن کەمی کردووە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی جیهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: بەداخەوە ئەمساڵ بە هۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی بارینەکان پێش بینی دەکرێ دەفرایەتی بەرهەم هێنانی گەنم لە پارێزگا 300 هەزار تۆن کەم بێتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، حەیدەر مورادی لەم بارەوە وتی: ئەمساڵ بارینەکانی پاییزی لە کوردستان درەنگ دەستی پێ کرد و ئەمەش بەرهەم هێنانی گەنم و جۆی وەدوا خست.

ئەو وتیشی: کەم بوونی بارینەکان لە بەهاردا دیسانەوە کێشەکەی زۆرتر کردەوە. هەموو ساڵێک مامناوەندی بارینەکانی خاکەلێوە لە کوردستان 60 میلیمەتر بووە کە ئەمساڵ بەداخەوە بۆ 15 میلیمەتر دابەزیوە و ئەمەش مەزراکانی کوردستانی تووشی کێشەی جیدی کردووە.

ناوبراو وتیشی: کارناسان پێش بینی دەکەن بەرهەم هێنانی گەنم لە یەک میلیۆن و 100 هەزار تۆن بۆ 680 هەزار تۆن دابەزێت و تەنانەت گەر لە حەوتەکانی داهاتوودا بارینی بارانمان نەبێت، دیسانەوە ئەم ڕێژەیە کەمتر دەبێتەوە.

 

News Code 37027

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha