هێزە کوردییەکان و دەوڵەتی سووریا بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکان ڕێککەوتن

بە ناوبژیوانی هێزەکانی ڕووسی، هێزی ئاسایشی قامیشلۆ و هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا گەییشتنە ڕێککەوتن کە کۆتایی بهێنن بە پێکدادانەکانی 48 کاتژمێری ڕابردوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قامیشلۆ ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئاسایش و دەوڵەتی سووریا گەییشتوونەتە ڕێککەوتن تا کۆتایی بهێنن بە پێکدادانەکان لە قامیشلۆ.

ئەو سەرچاوە وتیشی: کۆبوونەوەیەک لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە نێوان نوێنەرانی کورد و بەرپرسانی دەوڵەتی لەوانە بەرپرسی هێزی 54 ی سوپای دەوڵەتی و بە ئامادە بوونی بەرپرسێکی سەربازی سوپای ڕووسیا بەڕێوە چوو کە دوو لایەنەکە گەییشتنە ڕێککەوتن بۆ ڕاگیرانی پێکدادانەکان.

هەروەها دوولایەنەکە گەییشتنە ڕێککەوتن کە وێڕای کۆتایی هێنان بە پێکدادنەکان، هێزە کوردییەکان لە ئەو ناوچانە کە داگیریان کردووە لە ماوەی ئەو 48 کاتژمێرەدا، بمێننەوە.

News Code 36964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha