ئێران بەرجام پلاسی ناوێت/ سەلماندنی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان ئەستەم نییە

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێمە بەرجام پلاسمان ناوێت، وتی: نامانەوێت زیادەخوازی بکەین بەڵام دەمانەوێت خودی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڕێوە بچێت، نە کەمتر و نە زیاتر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە وتنی ئەو بابەتە کە ئەوەی کە لە دەقی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هاتووە ئەبێ بەڕێوە بچێت ن کەمتر و نە زیاتر، وتی: بەرجام پلاسمان ناوێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی سێ پلەی هەیە، وتی: ئەو کارە سێ پلەی هەیە، پلەی یەکەم هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانە کە لە ئەستۆی ئەمریکایە ئاڵبەت کەسانی تریش ئەبێ یارمەتیدەر بن.

سەرۆک کۆمار وتیشی: هەموو گەمارۆکان کە دیارە و ژمارەیان هەیە ئەبێ هەڵبوەشێنەوە نەک بە وتەی خۆیان هەندێکی هەڵدەگیردرێت و هەندێکیشی نا.

حەسەن ڕۆحانی زیادی کرد: کاتێک کە ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی هەڵوەشاندووەتەوە ئەو کاتەیە کە ئێمە لە بەشە جیاجیاکانی ناوخۆ لەوانە بانکی ناوەندی، وەزارەتی ڕێگا و بان و بەشی نەوتی دەپرسین کە ئایا گەمارۆکان هەڵگیراون یان خود نا و ئەو کارەش زۆر پێچراو و سەخت نییە و لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجام دەدرێت، ئەمە هەنگاوی دووهەم بوو.

ناوبراو درێژەی دا: هەنگاوی سێهەمیش ئەوەیە کە ئێمەش دەگەڕێینەوە سەر بەڵێنەکانی خۆمان و ڕێک وەکوو خۆی بەڕێوەیان دەبەین.

News Code 36943

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha