AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٩ ١٠:٣٥

لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیاوە؛

زەوییەکانی عەفرین بۆ چێ کردنی شارۆچکە داگیر دەکرێن

زەوییەکانی عەفرین بۆ چێ کردنی شارۆچکە داگیر دەکرێن

زەوییەکانی ناوچەی شییەی عەفرین بۆ پڕۆژەی شارۆچکەسازی تورکیا لە بنەماڵە کوردەکان دەدزرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەویی شەش بنەماڵەی کورد لە ناوچەی شییەی عەفرین لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیاوە، دەستی بەسەردا دەگیردرێت و تێیدا پڕۆژە شارۆچکەسازی بۆ تورکمان و عەرەبەکانی سووریا بەڕێوە دەچێت.

ب گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گرووپە چەکدارەکانی سوڵتان سولەیمان سەر بە تیرۆریستەکانی تورکیا ئەو زەوییانەیان داگیر کردووە. بڕیارە تورکیا لە ئەو ناوچە 247 خانووبەرە چێ بکات.

پێشتریش لە ناوچەی کوردنشینی شییە، چەند قەبارە زەوی لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیاوە داگیر کرابوو و دەستەبجێ عەرەب و تورکمانە ناخۆجەەیانی تێدا نیشتەجێ کرابوو. بەم شێوەیە دیمۆگرافیای ناوچەکە دژی کوردەکان گۆڕدرا و حەشیمەتی کوردەکان لە ئەو ناوچە بۆ 55 لەسەد دابەزی.

News ID 36881

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha