هاوسەرۆکی لقی ئامەدی هەدەپە بە نزیکەی ١١ ساڵ زیندان سزا درا

هاوسەرۆکی لقی ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە نزیکەی ١١ ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای تاوانە گەورەکانی ئامەد، بەتۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، هولیا ئالۆکمانی هاوسەرۆکی لقی ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلانی بە ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیاندانیکردن سزاداوە، باس لەوەشکراوە کە هەرچەندە ئالۆکمان خۆی ئامادەی دانیشتنی داداگایی کردنەکە نەبووە، بەڵام شایموس بیحان پارێزەکە تایبەتەکەی ئامادەبووە.

پارێزەرەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە ئەو بەڵگانەی لەناو دۆسیەی تۆمەتبارکردنەکەدا هاتووە ناکرێت وەک بەڵگە بۆ بوونی پەیوەندی بریکاردەکەی بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان هەژمار بکرێت، جگە لەوەی ئەو کارو چالاکیانەی لەسەری تۆمەتبارکراوە دەچێتە ناو چوارچێوەی چالاکییە سەندیکاییەکانەوە، بۆیە داوای کردووە پێویستە ئالۆکمان ئازاد بکرێت.

News Code 36852

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =