بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ڕووداوەکەی نەتەنز وتی: ڕووداوی ناحەزی نەتەنز هەر ئەو جۆرە کە خۆی چەندین جار ڕایگەیاندووە و ئەم ڕۆژانەش دەبیسترێت کە ئیسرائیل لە پشت ئەو ڕووداوەوە بووە. ئاڵبەت خۆشحاڵین لە ئەوەی کە خەساری مرۆیی و ژینگەیی بەدواوە نەبوو بەڵام ئەوە جەنایەت دژی مرۆڤایەتییە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر ئامانج ئەوە بووە کە توانی ئێران لاواز ببێتەوە، بە ڕای من ئەو ڕووداوە ڕووی نەداوە، وتی: ئەو مەکینانە کە لەکار کەوتووە، IR۱ بووە. ئیسرائیل بە ئەو کارە هەوڵی دا کە تۆڵەی سەبری خەڵکی ئێران بکاتەوە. وەڵامی ئێران تۆڵە لە ئیسرائیل لە کاتی خۆیدا دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێکیش هاوپەیوەند بە دانوستانەکانی ڤیناوە وتی: هیچ دانوساتنێک لە ڤیەنا ئەنجام نادرێت بەڵکوو تەنیا دانوستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانە.
Your Comment