AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٣ ٠٩:٤١

عێراق بەزوویی قەرزەکانی کارەبا و گازی ئێران دەداتەوە

عێراق بەزوویی قەرزەکانی کارەبا و گازی ئێران دەداتەوە

وەزیری دارایی عێراق لە دیدار لەگەڵ وەزیری هەرەوەز، کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی ئێران کە سەردانی عێراقی کردووە، ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەزوویی قەرزەکانی کارەبا و گازی ئێران دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری هەرەوەز,  کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی ئێران لە ئەم سەفەرەیدا بۆ عێراق لەگەڵ عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

لە ئەو دیدارەدا لە سەر پەردپێدانی زانست و گواستنەوەی ئەزموونەکان لە بواری جیاواز، واژۆی ڕێککەوتننامەی دووری لە وەرگرتنی باجی زۆر، پەرەی هاوکاریی بیمەیی و گومڕوکی نێوان ئێران و عێراق جەخت کرا.

لە ئەو دیدارەدا وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی کردە سەر قەرزەکانی گاز و کارەبای ئێران لە لای عێراق و وتی: ئەو قەرزانە بەزووی دەدرێنەوە.

ناوبراو هیوای خواست؛ بە واژۆی ڕێککەوتننامەیەکی هەمە لایەنە، پێوەندی ئابووری و دارایی نێوان دوو وڵاتەکە زیاتر لە رابردوو پەرە بستێنێت و بەستێن بۆ گەشەی ئابووری عێراق و بەهرەمەندی ئێران خۆش ببێت.

News ID 36778

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha