مافی ئێران بۆ بەرپەرچدانەوەی دژبەرانی سایتی نەتەنز پارێزراوە

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی وتی: ئەو کارەی دژی ناوەندی پیتاندنی نەتەنز بەڕێوە چووە، نیشاندەری شکست هێنانی دژبەرانی پێشکەوتنی پیشەیی و سیاسی وڵاتە.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی لەم بارەوە وتی: ئەو ڕووداوەی لە ناوەندی پیتاندنی نەتەنز ڕووی داوە، نیشاندەری شکست هێنانی دژبەرانی پێشکەوتنی پیشەیی و سیاسی وڵاتە واتا ئەو کەسانەی نایانەوێ پیشەی ناڤۆکی گەشە بکات و دانوستانەکان بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان درێژەی ببێت.

ئەو وتیشی: لە ڕۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆژی ناڤۆکیدا، دواهەمین دەستکەوتەکانی بیرمەندە لاوەکانی وڵات نمایش کرا و هاوکات ئاسۆی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانیش ڕوون کرایەوە.

ساڵحی ڕوونی کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئەم کارە و داکۆکی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە گەڵ تیرۆریسمی ناڤۆکی، مافی بۆ کردەوە ی دژ بە بکەرانی ئەم ڕووداوە پارێزراوە.

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی وتی: هەروەها بە مەبەستی ناکام کردنی تیرۆریستەکان و نەگەیشتن بە ئامانجەکانیان، کۆماری ئیسلامی ئێران گەشەی تەکنۆلۆژی ناڤۆکی و هەروەها هەوڵەکانی بۆ هەلوەشانەوەی گەمارۆکان درێژە ئەدات.

News Code 36774

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =