بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، لوید ئوستون وەزیری بەرگری ئەمریکا لە تێل ئاویو، دۆسییەکانی ئێران، سووریا و لوبنان هەوڵەکانی پێوەندیدار بە پاراستنی ڕژیمی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەخاتە بەر باس و وتووێژەوە.
ناوبراو ئەمڕۆ سەردانی فەلستین دەکات و هەروەها لە گەڵ بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی و بنی گانتز، گابی ئەشکنازی و ئاویۆ کوخاوی دیدار و وتووێژ دەکات.
ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا: پێنتاگون ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند وەزیری بەرگری ئەمریکا لەم سەفەرەدا، جگە لە ڕژیمی زایۆنی، سەردانی ئاڵمان، ئینگلیس و بەلژیک دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئەم وڵاتانە دانووستانی دەبێت.
ئەم میدیایە ڕایگەیاند: ئەم سەفەرە بە بۆنەی هەوڵەکانی جۆ بایدن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام ڕووی داوە.
خالید ئەلعبوود، نوێنەری پارلەمانی سووریا سەبارەت بەم سەفەرە بە ئەلمەیادینی وت: سەفەری ئوستون بۆ ناوچە داگیرکراوەکان نیشاندەری ترسی ئیسرائیل لە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەیە.
Your Comment