بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی ئار تی ئێل، ژان سلبۆرن، وەزیری دەرەوەی لوگزامبورگ لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەمبەر کوردەکان و دژبەران بە توندی ڕەخنەی گرت.
ناوبراو وتی دەوڵەتی تورلیا، مافی بنەمایی کوردەکانی ئەو وڵاتەی پێشێل کردووە و بەرەو پەراوێز ڕاویانی ناوە. ئەو دەوڵەتە ئەوانەی کە ڕەخنە بگرن و خۆشیانی نەوێت، بێدەنگ دەکات.
ناوبراو هەروەها یەکێتی ئەورووپای بەهۆی پێدانی خاڵی تایبەت بە تورکیا لە بواری بازرگانی و ڤیزەوە، خستە بەر ڕەخنەوە.
وەزیری دەرەوەی لوگزامبورگ هۆشداریی داوە تورکیا هێشتا هەلومەرزی پێویست بۆ بوون بە ئەندامی یەکێتی ئەورووپای نییە و پێدانی خاڵی تایبەت بە ئەو وڵاتە لە ئەم دۆخەدا هەڵەی سیاسییە.
سلبورن جەختی کرد کە نابێت لەگەڵ تورکیا پێوەندییەکان ببچڕدرێت بەڵام داوای چاکسازی و گۆڕانکاری لەلایەن دەوڵەتی ئەردۆغانی کرد.
Your Comment