بایدن دەبێ هەڵبژێرێت، یان ڕێککەوتنی ئۆباما یان گەمارۆکانی ترامپ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان بە دەرکردنی پەیامێک لە کەشی مەجازیدا نووسی: بایدن دەتوانێ یان پێبەندی ڕێککەوتنەکەی ئۆباما بێت یان درێژە بە گەمارۆکانی ترامپ بدات.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا پەیامێکی دەرکرد و نووسی: لە وتووێژ لە گەڵ کریستیەن ئەمانپووردا ڕونم کردەوە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ ڕێگایەک هەڵبژێرێت.

بایدن دەبێ یان پێبەندی ڕێککەوتنی ئۆباما بێت یان درێژە بە گەمارۆکانی بدات. ئەو ناتوانێ ئەم دوو بژاردەیە پێکەوە بەڕێوە ببات.

News Code 36756

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =