بە پێی هەواڵی مێهر، سێ مانگ پاش ڕاگرتنی نەوتهەڵگرەکەی کوریای باشوور لە لایەن هیزەکانی سوپای پاسداران بە بۆنەی ڕەچاو نەکردنی پاراستنی ژینگە، هەواڵدەریی فەرمی کوریای باشوور لە ئازاد کرانی ئەم کەشتییە و کاپتانەکەی هەواڵی دا.
لە ڕاپۆرتی یونهاپ بە گوێرەی وەزارەتی دەرەوەی کوریای باشوور نووسراوە: ئەم کەشتییە لە گەڵ کاپتان و 12 خزمەتکارەکەی کاتژمێر 6ی بەیانی ڕۆژی هەینی بە کاتی تاران، دەرگای ئێرانیان بە جێ هێشت و هۆی مانەوەی خزمەتکارەکان لەم نەوتهەڵگرەدا، پاراستنی کەشتییەکە بوو.
فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران 4ی ژانویە ڕایگەیاند کە نەوتهەڵگری "ئێم تی هانکۆک چیامی" بە ئاڵای کوریای باشوور لە کەنداوی فارس ڕاگیراوە.
Your Comment