بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: سەدا 80 ی پێکوتە وەرگیراوەکان لە پارێزگا لە کادیری تەندروستی و دەرمان، بەساڵچووان، کەسانی ژێرچاوەدێری بیناتی شەهید، نەخۆشە بێدەرمانەکان و ژینگەوانان کوتراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە تەواو بوونی دەفرایەتی نەخۆشخانەکان ڕایگەیاند: بەهۆی نەبوونی قەەوێڵەی خاڵی، بەشگەلێک لە نەخۆشخانەکانی دابینی کۆمەڵایەتی سنە و سەقز بۆ وەرگرتنی نەخۆشە کۆرۆناییەکان تەرخان کراوە.
ناوبراو جەختی کرد: ئەبێ تەلاری شاییەکان وەکوو مەترسیدارترین شوێنەکان بۆ بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە ئەمڕۆوە دابخرێن و بە چاوەدێری پێویست ڕێگری بکرێت لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسم و بۆنەکان.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکە 386 نەخۆش لە ناوەندەکانی دەرمانی کوردستان خەوێندراون کە 179 کەسیان هی سنەیە و شەش شاری پارێزگای کوردستان لە دۆخی سووردان.
Your Comment