بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەپاساوی بەئامانج گرتنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان، ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی لەئەنجامی ئەو هێرشانە گیانیان لەدەستداوە ڕووی لەهەڵکشان کردووە."
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتی بەرگری تورکیا بانگەشەی ئەوەدەکات کە لەپرۆسە سەربازییەکانیدا تەنها هێزەکانی پەکەکە دەکاتە ئامانج، بەڵام لەڕاستیدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی ئەو هێرشانە.
هەروەک هۆشداریداوە کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ئاستەنگی بۆ کارو ژیانی خەڵک درووستکردووەو ڕەوتی ژیانی ئاسایی خەڵکی تووشی کێشە کردووە.
گاردیان نوسیویهتى:"ئەو زانیاریانەی تورکیا لەبارەی هێرشەکانی بۆسەر ئامانجەکانی پەکەکە بڵاویاندەکاتەوە بەشێوەیەکن کە هیچ وردەکارییەکەیان لەبارەی ئەو زیانانەی بەر کەسانی مەدەنی کەوتوون تێدانییە".
ئەوەشی وتووە، "لەگەڵ هەڵکشانی ئاستی شەڕو پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیاو پەکەکە، ژمارەیەکی زۆرتر لەکەسانی مەدەنی عێراقیی دەبنە قوربانیی".
ڕۆژنامە بەریتانییەکە وەک ئاماژەیەک بۆ ڕاددەی ئەو زیانانەی لەئەنجامی هێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەر خەڵکی مەدەنی کەوتوون بڵاویكردۆتهوه، "30 کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوەو 23 کەسی تریس برینداربوون، هەروەک بەهۆی توندی هێرشەکانەوە 400 گوندی ناوچە سنوورییەکان چۆڵکراونو هەزاران کەس کە زۆرینەیان جوتیارو ئاژەڵدارن، کارو پیشەکانیان لەدەستداوە".
بۆچوونی ئێوە