کۆشکی سپی: پێشوازی لە گفتگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەین

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە بە ئاماژە بە ئەوەی کە کۆبوونەوەی ڤیەنا هەنگاوێک بەرەو دیپلۆماسییە، لەسەر حەزی واشنتۆن بۆ ئەنجامی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، جێن ساکی وتەبێکی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا لەسەر گفتوگۆکان لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: دیپلۆماسی ئەگەری هەیە کات ببات و هەندێک جار خێراییەکەی بە شێوەیەک نییە کە دڵخواز بێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئەوەی کە ڕۆژانەی داهاتوو ڕوو دەدات، لە سەر گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ دانراوە کە لە ڕێگای ئەورووپییەکانەوە ئەنجام دەدرێت و لە ڕوانگەی ئێمەوە هەنگاوێک بەرەو دیپلۆماسی و ئامانجی یەکەمی ئێمەیە.

وتەبێژی کۆشكی سپی لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەر لە سەر هەڵوێستی خۆی بۆ کەم نەکردنەوەی گەمارۆکان پێش لە گەڕانەوەی ئێران بە پێبەندی تەواو بە بەڵێنەکانی وتی کە سیاسەتی ناوبراو لە ئەو بوارە یا ئەوەی کە ئێمە ئەبێ لە ڕێگای گفتوگۆوە بڕۆین، نەگۆڕاوە.

ساکی هەروەها وتیشی کە بە دڵنیاییەوە چاوەڕوانین کە ئەو بابەتە سەرەکیانە کە لە ڕۆژانی داهاتوو دێنە ئاراوە، ئەوە بێت کە ئێران هەنگاو بنێت بۆ گەڕانەوە بە بەڵێنە ناڤۆکییەکانی و هەروەها هەوڵگەلێک کە ئەمریکا ئەبێ بۆ کەم کردنەوەی گەمارۆکان ئەنجامی بدات.

ناوبراو جەختی کرد: ئێمە لە دەسپێکی دانوستانەکانین و ئێستا پێش بینی ناکەین کە لە سەرەتاوە دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجام ببێت هەرچەند کە پێشوازیی لێدەکەین.

شیاوی باسە کە پێشتر نێد پریاس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا پاگەندەی کرد کە ئەمریکا ئامادەیە تا لە چوارچیوەی ڕیککەوتنی انڤۆکی 2015، لەگەڵ ئێران لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان گفتوگۆ بکات.

News Code 36689

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =