نهێنییەکانی دەستگیریی شەوانە لە ئۆردۆن/ کام سیناریۆ ئەگەری ڕوودانی هەیە

ئەوەی کە شەوی ڕابردوو لە ئۆردۆن ڕووی دا، کودەتایەکی ڕاستەقینە نەبوو، بەڵکوو سیناریۆیەک بۆ سەرکوتی دژبەران بوو و لە هەمان کاتدا، قووڵیی دژایەتییەکان لە نێو بنەماڵەی پادشایی دەرخست.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئۆردۆن شەوی ڕابردوو ئاوسی ڕووداوێکی لەناکاو بوو. شازادە حەمزە بێن حسێن گەورەترین کوڕی مەلیک حسێن بە تۆمەتی پیلان داڕشتن بۆ لەناوبردنی براکەی واتا عەبدوڵڵای دووهەم دەستگیر کرا. دەزگای هەواڵگری ئۆردۆن هەروەها لە شەودا نزیک بە 20 کەسی دیکەی بە تۆمەتی "هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵات" ی دەستگیر کرد.

لە نێو کەسە دەستگیرکراوەکاندا ناوی کەسانێک وەکوو شەریف حەسەن بن زاید یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی پاشایی ئۆردۆن و باسم عەوەزوڵڵا یەکێک لە نزیکەکانی مەلیک عەبدوڵڵا کە ماوەیەک لە پۆستی وەزیری دارایی ئۆردۆن چالاکی دەکرد، دەبینرێت. بەرپرسانی ئۆردۆن دەستگیریی شازادە حەمزە بێن حسێنیان وەدرۆ خستەوە بەڵام ئەو بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی دەنگی پاگەندەکەی ئەوانی ڕەت کردەوە و وتی: من ئێستا لە ماڵەوە زیندانی کراوم. پێم وایە کە دەوڵەتی دەسەڵاتداری باوکم گەندەڵ و بێ دەسەڵاتە.

ڕووداوەکانی ئۆردۆن کودەتا نییە

لەبەر ئەوەی کە ئۆردۆن لەلایەن دامودەزگا سیخوڕییەکانی سیا و مووسادەوە، پاڵپشتی دەکرێت، کارناسانی سیاسی پێیان وایە کە ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی ئەو وڵاتە کودەتایەکی ڕاستەقینە نەبووە، چونکوو زنجیرە پاڵپشتییەکانی دامودەزگا بیانییەکان لە ئەمان لەوانە سیا، مووساد و دەزگای هەواڵگری بریتانیا،  لە کردەوەدا ڕێگری دەکەن لە روودانی کودەتا لە ئۆردۆن؛ هەر ئەو جۆرە کە تا ئێستاش وابووە. زۆر ڕوونە کە ئۆردۆن هێڵی سووری ئەمریکا و بریتانیا بۆ دابینی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلە.

ڕوانینێکی کورت بە مێژووی پێکهاتنی وڵاتی ئۆردۆن نیشانی دەدات کە ئەو وڵاتە لە ساڵی 1921 ی زایینی بە یارمەتی بریتانیا دامەزرا. ڕێک هەر بە ئەو هۆکارەوەیە کە ئۆردۆن لە بەراورد لە وڵاتانی دیکەی عەرەبی پێکهاتەیەکی جیاوازی هەیە؛ پێکهاتەیەک کە تێیدا، دەسەڵات بە پەیڕەوی لە سیاسەت و ستراتیژییەکانی بریتانیا، لە بوارە جیاوازەکان و بەتایبەتی لە بواری سیاسی، هاوڕیی ئیسرائیل دەکات؛ بە تایبەتی ئەوەی کە ئێستاش نیشتمانی جێگرەوەی فەلەستین دێتە ئەژمار و لە ئەو ڕووەوە، مانەوەی پادشایی ئێستا بۆ تێلاڤیڤ گرینگایەتی زۆری هەیە.

لە ڕاستیدا ئۆردۆن وڵاتێکە کە ئیسرائیل بەردەوام لەسەر پاڵپشتییەکانی لە سیاسەتەکانی تێلاڤیڤ لە ئاستی جیهانی عەرەب و جیهانی ئیسلام، حەسێبی کردووە. واژۆی پەیمانی ئاشتی نێوان ئۆردۆن و ئیسرائیل لە ساڵی 1994 خۆی دەتوانێت نیشانەی قووڵایی پێوەندییەکانی نێوان ئەمان و تێلاڤیڤ بێت. لە ڕاستیدا، دەتوانرێت لە ئۆردۆن وەکوو یەکەم وڵاتی عەرەبی کە چووە نێو ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، ناوببرێت.

بە پێی ئەوەی کە باس کرا، دیارە کە ئۆردۆن لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوو بەردەوام لەلایەن دەزگای سیخوڕی سیا سەر بە ئەمرئکا و مووساد سەر بە ئیسرائیل پاڵپشتی بەربڵاوی ئاسایشی و هەواڵگری کراوە. ڕێک هەر بەو هۆکارەیە کە لە ماوەی ساڵانی بەردەوامی رابردوو و بەتایبەتی لە کاتی ڕوودانی شۆڕشە خەڵکییەکان لە وڵاتانی عەرەبی، کەمتر ڕووداوی ئەمنیەتیمان لە ئۆردۆن بینی.

وڵاتانی بیانی و سیخوڕەکانی پشتیوانی ئۆردۆن

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئۆردۆن لە ماوەی هەموو ئەو ساڵانە لە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هاوئاستی خۆی، بەردەوام بە هۆی کێشەی سیاسی و ئابووری بەستێنی زیاتری بۆ دژایەتی خەڵک و هەستانەوەی شازادەکان، هەبووە. بەم حاڵەوە، دامودەزگا سیخورییەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و بریتانیا لە ماوەی زەمەنیی جیاوازدا رێگریان کردووە لە دروست بوونی ئاڵۆزی بۆ دەسەڵاتی ئۆردۆن.

دەولەتی ئۆردۆن لە حاڵێکدا پاگەندەی کودەتا دژی دەسەڵاتی هێناوەتە ئاراوە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەردەوام بە پاڵپشتی بەربڵاوی دامودەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی واشنتۆن، تێلاڤیڤ و لەندەن، هەموو دژبەرەکانی سەرکوت کردووە. نزیک بە دە ساڵ پێش لە دۆخێکدا کە شۆرشی خەڵکی وڵاتانی عەرەبی گرتبووەوە، ئۆردۆن بەهۆی پاڵپشتیی دامودەزگا بیانییەکانەوە لە ئاسایش بوو.

کەواتە ڕوونە کە ئەو دامودەزگاگەلە وەکوو ساڵانی ڕابردوو ئیزنی ئەنجامی کودەتا دژی دەسەڵات لە ئۆردۆن نادات. دەسەڵات لە ئۆردۆن، لە راستیدا لە ڕێگای هێنانە ئارای سیناریۆی ساختەی کودەتا دژی عەبدوڵڵای دووهەم، هەوڵ دەدات تا بوستێن بۆ سەرکوتی دژبەران خۆش بکات.

پیلانێکی نهێنی بۆ لەناوبردنی دژبەران

ئەمە بەو واتایەیە کە دەتوانرێت سیناریۆی کودەتا دژی دەسەڵات لە ئۆردۆن لە چوارچیوەی هەوڵی عەبدوڵڵای دووهەم بۆ پتەو کردنی بنەماکانی دەسەڵات لە ئەو وڵاتە لێک بدرێتەوە. بە واتایەکی دیکە، پادشای ئۆردۆن بە پشت بەستن بە سیناریۆی ساختەی کودەتا، بەرەوڕووی ئەو شانە نوستووانە بووەوە کەئەگەری هەبوو ڕۆژێک بۆ ئەو و دەسەڵاتەکەی، کێشە دروست بکەن. دەستگیری شەوانەی بەرپرسانی پایەبەرز و هەروەها هێزە سەربازییە بەناوبانگە خانەنشین کراوەکان خۆی بەڵگەیەک بۆ ئەو پاگەندەیەیە.

بەم پێیە، ئاشکرایە کە سەرکوتی دژبەرانی دەسەڵات لە ئۆردۆن یەکێک لە ئامانجە سەرەکی و بنەماییەکان لە هێنانە ئارای سیناریۆی کودەتا بووە. بەڵام پرسەکە لێرە کۆتایی نایەت. ئەوەی کە شەوی رابردوو لە ئۆردۆن ڕووی دا هەروەها بێژەری هەبوونی دژایەتی بەربڵاو لە نێو بنەماڵە پادشایی ئەو وڵاتەشە. وادیارە کە ئۆردۆن لە ئەو بوارە چاوی لە عەرەبستانی سعوودی بڕیوە.

دەستگریی شەوانە لە ئۆردۆن هەروەها نیشاندەری هەبوونی دژایەتی قووڵ لە نێوان شازادەکانە. وەلیعەهدی سعوودیش لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو شازادەیەکی زۆری بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی لە بازنەی دەسەڵات دەرکردووە و ئێستاش هەمان سیناریۆ لە پێوەندی لەگەڵ بەرەوڕوو بوونەوەی عەبدوڵڵای دووهەم لەگەڵ شازادە ئۆردۆنییەکان دەبینرێت. ئەم بابەتە باس لە ئەوە دەکات کە عەبدوڵڵای دووهەم لە مەترسییەکانی دژایەتی خەڵک لەلایەک و دژایەتی لەگەڵ بنەماڵەی پادشایی لەلایەکی ترەوە بەباشی تێگەییشتووە.

گەندەڵی ئابووری و ناڕەزایەتی خەڵکی ئۆردۆن

ئاشکرایە کە دەسەڵات لە ئۆردۆن ئەبوا بۆ دەرباز بوون لە ناڕەزایەتییەکان لە ناکارامەییەکانی خۆی لە ئیدارەی وڵات، هەوڵگەلێکی ئەنجام بدایە کە هەم سیستەمی هێزی خۆی تۆکمە بکاتەو ەو هەم رای گشتیی لە راستیی کێشەکانی ئێستا لە ئۆردۆن بەلاڕێ ببات. هەبوونی گەندەڵی ئابووری بەربڵاو لە پێکهاتەی بنکە دەوڵەتییەکان لە ئۆردۆن و هەروەها لە دەرباری پادشایی، پرسێکە کە بەردەوام تووڕەیی خەڵکی ئەو وڵاتەی بەدواوە بووە.

لە هەر حاڵدا ئەوە کە ئاشكرا دیارە، ئەوەیە کە هەوڵی سیستەمی ئەمنیەتی ئۆردۆن بۆ دەستگیری شەوانەی ژمارەیەک لە شازادەکان بە ئامانجی باوڕ کردنی سیناریۆی کودەتا دژی عەبدوڵڵای دووهەم ئەنجام دراوە، چونکوو بە پێی ئەوەی کە ئۆردۆن لەلایەن دامودەزگا سیخورییە بیانییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت و پێکهاتەی ئەمنیەتیشی بە پێی پێکهاتەی مووساد پێناسە کراوە، لە کردەوەدا ڕێگا بۆ هیچ هەوڵێک دژی دەسەڵات لە ئەو وڵاتە کراوە نییە و هەموو ڕێگاکان داخراون.

News Code 36666

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =