ئامادەیی ئازەربایجانی ڕۆژاوا بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی بازرگانی لەگەڵ هەولێر

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ئامادەیی ئەو پارێزگا بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی بازرگانی لەگەڵ پارێزگای هەولێر هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد مەهدی شەهریاری دوانیوەڕۆی شەممە لە دیدار لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەولێر یەکێک لە شوێن مەبەستەکانی هەناردە کردنی ئەو پارێزگایەیە، زیادی کرد: بە پێی بەستێنی ئابووری و فەرهەنگی نێوان ئازەربایجانی ڕۆژاوا و هەولێر، ئامادەین تا بە یارمەتی لابردنی لەمپەرەکان پێوەندی بازرگانی تۆکمەتر بکەینەوە.

شەهریاری وێڕای دەسخۆشی لە شوێنگیری و دانوستانەکانی سەرکوسوڵی ئێران لە هەولێر بۆ چارەسەری کێشە ئابوورییەکان لەوانە کێشەی گومڕوکی، وتی: هیوادارین بە کۆتایی هاتنی کۆرۆنا خێرا بوونەوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدان بە بازرگانی لە نێوان دوو وڵاتەکە ببینین.

ناوبراو زیادی کرد: ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەستێنی باشی لە کشتوکاڵ و پیشە هەیە کە دەتوانرێت بە تۆکمە کردنەوەی هەناردە کردن بەستێن بۆ کاری گەنجانی زیاتر لە ڕابردوو خۆش ببێت.

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە ئاماژە بە هاوسنووریی پارێزگا لەگەڵ سێ وڵاتی عێراق، تورکیا و ئازەربایجان وتی: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 3 ملیار دۆلار هەناردەی بەرهەمەکانی پارێزگامان بۆ وڵاتانی جیاواز هەبوو.

News Code 36661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha