AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ١٤ ١٠:٥٤

جەبار مەعمووری ڕایگەیاند؛

2500 فتوای تەکفیری دژی عێراقییەکان لە 18 ساڵی ڕابردوو دەرکراوە

 2500 فتوای تەکفیری دژی عێراقییەکان لە 18  ساڵی ڕابردوو دەرکراوە

یەکێتی زانایانی موسڵمان لە عێراق جەختی کرد کە لە 18ساڵی ڕابردوو 2 هەزار و 500 فتوای تەکفیری دەرکرراوە و بووەتە هۆی ئەوەی کە هاووڵاتیەکی عێراقی زۆر گیانی خۆی لەدەست بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، یەکێتی زانایانی موسڵمان لە عێراق جەختی کرد کە لە 18ساڵی ڕابردوو 2 هەزار و 500 فتوای تەکفیری دەرکرراوە و بووەتە هۆی ئەوەی کە هاووڵاتیەکی عێراقی زۆر گیانی خۆی لەدەست بدات.

جەبار مەعمووری سەرۆکی لقی ئەو یەکێتییە لە دیالە لە لێدوانێکدا بە وتنی ئەو بابەتە، وتی: عێراقییەکان نرخی قورسیان بەبۆنەی بیری توندڕەویی ئایینیەوە داوە و ئەنجامەکەشی دەرکرانی زیاتر لە 2 هەزار و 500 فتوای تەکفیری بووە کە دەیان هەزار خەڵکی سڤیلی کردووەتە قوربانی.

ناوبراو جەختی کرد: عێراقییەکان زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە لەجیهان بوونەتە قوربانی توندڕەوی.

News ID 36632

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha