شەڕی خەست لە  نێوان پەکەکه و تورکیا لە شارێکی هەرێمی کوردستان

شەڕێکى قورس لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە لە باتیفا روویداو تا ئێستا زیانەکانى ئەو شەڕە نەزنراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە لە شارۆچکەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ شەڕێکى قورس لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە روویدا.
بەپێی وتەى سەرچاوەیەکى ئاگادار لەناوچەکە بۆ شارپرێس روودانی شەڕەکەى پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند، شەڕەکە لەکاتێکدا بووە کە چەکدارانی پەکەکە هێرشیانکردوەتە سەر کاروانێکى سەربازی سوپای تورکیا بووە.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، دوای روودانى شەڕەکە فرۆکەکانى  تورکیا بۆردومانى ناوچەکەیان دەستپێکردوە، بەڵام تائێستا روون نییە کە زیانەکان چی بوون.

News Code 36537

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha