AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٣١ ١٢:٢٤

هاویشتنی 3 مانگیلەی ئێرانی بۆ بۆشایی ئاسمان

هاویشتنی 3 مانگیلەی ئێرانی بۆ بۆشایی ئاسمان

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران وتی: مانگیلەکانی زەفەر، پایا و نموونەی دووهەمی کەوسەریش بەزوویی دەهاوێژرێن کە هەموویان دەستخستنی داتا وێنەیەکان ئاسان دەکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن سالاریە، سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران لە پێشکەوتنی بەرچاوی بەرنامە گەردوونییەکانی وڵات هەواڵی دا و وتی: مانگیلەی خەیام یەکێک لە مانگیلە چالاکەکانی ئێمەیە و جگە لە ئەوە، مانگیلەی خۆجەیی جۆراوجۆرمان لە بواری وێنەهەڵگری هەیە کە بەزوویی دەهاوێژرێن و یان لە قۆناغی داڕشتن و چێ کردنن.

ناوبراو بە جەخت لەسەر گرینگایەتی بەکارهێنانی هاوکاتی داتا مانگیلەییەکان بە ئاستی وردبینی جیاوازەوە وتی کە پێداویستی وڵات بە ئەو داتاگەلە زیادی کردووە و بە پێی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و بەرز بوونەوەی داواکاری، زەروورییە لە ماوەیەکی کورتدا داتای زیاترمان دەستبکەوێت تا بتوانین بەڕێوەبەرایەت باشترمان لە بوارە جیاوازەکان هەبێت.




News ID 56499

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha