AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٣١ ١٠:١٩

کوژران و بریندار بوونی 17 کەس لە شەڕەکەی ئەمشەوی سلێمانی

کوژران و بریندار بوونی 17 کەس لە شەڕەکەی ئەمشەوی سلێمانی

لە سلێمانی بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی لاهوور شێخ جەنگی، دوو کارمەندی کۆماندی کوژراون و 15 کەسی دیکەش لە هەردوولا برینداربوون. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، درەنگانی شەوی ڕابردوو بەشێک لە هێزەکانی کۆماندۆ و دژە تیرۆری یەکێتیی بەرەو هۆتێل لالەزار لە سەرچنار جوڵەیان پێکرا، دواتر لە کاتژمێر سێ بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی هێرشی چەکداری بۆ سەر لالەزار دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر حەوتی بەیانی هەمان ڕۆژ ڕووبەڕووبوونەوە ڕویدا.

لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو چەکداری هێزی کۆماندۆی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گیانیان لەدەست داوە، هاوکات 15 چەکداری دیکەش لە هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی و چەکدارانی لاهوور شێخ جەنگی برینداربوون.

هەر یەکە لە لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵد شێخ جەنگی، ئاسۆ شێخ جەنگی، حامید حاجی غالی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتییەوە دەستگیرکران.

News ID 56497

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha