بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لەم وتووێژەدا داکۆکی کرد: تا ئێستا ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هیچ پەیامێک لە لایەن ئەمریکاوە پێمان نەگەیشتووە و ئەوەی کە ئەورووپییەکان هەندێ شت دەردەبڕن، بابەتێکی جیاوازە.
جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان تەنیا ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجامە
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی داکۆکی کرد: بەرجام یەکێک لە دوور و درێژترین ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانە و بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە و دەبێ جێبەجێ بکرێت و ئەمریکا دەبێ بگەڕێتەوە ناو ئەم ڕێککەوتنە.
ئەو ڕوونی کردەوە: ئەمریکا بۆ خۆی لەم رێککەوتنە چۆتە دەرەوە و ئێستا جێبەجێ کردنی هەموو بەڵێنەکان مەرجی گەڕانەوەی بۆ ئەم ڕێککەوتنەیە و درێژەی ڕێگاش بە تەواوەتی ڕوون کراوەتەوە.
ڕەخنە لە هەڵسووکەوتی ئەمریکا لە گەڵ دیپلۆماتە ئێرانییەکان
خەتیب زادە ڕەخنەی لە شێوەی هەڵسووکەوتی ئەمریکا لە گەڵ دیپلۆماتە ئێرانییەکان گرت و وتیشی: ئەمریکا دەبێ هەموو یاساکان و مافەکانی دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە بەرچاو بگرێت و پێشێلیان نەکات بەڵام بەداخەوە چەندین ساڵە کێشەی زۆری بۆ ئەو کەسانە هێناوەتە ئاراوە بۆ وێنە هاتووچۆی ئەو کەسانەیان سنووردار کردۆتەوە و نە یاسا نێونەتەوەییەکان، نە بەڵێنەکان و نە ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرچاو ناگرن.
ناوبراو داکۆکی کرد: دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ ئەم شێوە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ دیپلۆماتەکان بگۆڕێت و بەڵێنەکان جێبەجێ بکات. بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەبێ بزانن ئەو کارە نمایشیانە کاریگەری نەماوە و دەبێ ڕێگای خۆیان بگۆڕن.
شوێنگیری دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی
ئەو سەبارەت بە دۆسیەی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی وتی: دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی یەکێک لە گرینگترین دۆسیەکانە و لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شوێنگیری دەکرێت و تاوانباران دەناسرێن. ئەمریکا و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە، تاوانباری سەرەکی ئەم دۆسیەن.
دەوڵەتی عێراقیش ئەم بابەتەی شوێنگیری کردووە و پاش داکۆکی بەرپرسانی ئێران، بەڵێنی بە ئەنجام گەیاندنی ئەو دۆسیەیان بە لەبەرچاو گرتنی هەموو مافەکان و یاساکان داوە.
Your Comment