AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢٨ ٠٩:٣٦

یەکێتی زانایانی عێراق:

3 گرووپی سەر بە مووساد لە کەمپی ئەلهەولی سووریا چالاکی دەکەن

3 گرووپی سەر بە مووساد لە کەمپی ئەلهەولی سووریا چالاکی دەکەن

یەکێتی زانایانی عێراق لە چالاکیی گرووپە سیخوڕییەکانی سەر بە مووساد لە کەمپی ئەلهەولی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، یەکێتی زانایانی عێراق لە چالاکیی گرووپە سیخوڕییەکانی سەر بە مووساد لە کەمپی ئەلهەولی سووریا هەواڵی دا.

جەبار مەعمووری سەرۆکی ئەو یەکێتییە لە پارێزگای دیالەی عێراق لەو بارەوە وتی: زانیاریگەلێکمان لە بەردەستدایە کە نیشانی دەدات سێ گرووپی سیخوڕی سەر بە مووساد لە کەمپی سووری ئەلهەول لە ژێرناوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و خێرخوازی خەریکی چالاکین.

بە وتەی مەعموودی، کاری ئەو سێ گرووپە ئیسرائیلییە ئەوەیە کە لە نێوان گەنجانی دانیشتووی کەمپ، چالاکی بانگەشەیی و سەربازگیری بە مەبەستی ناردنی هێز بۆ گۆڕەپانەکانی شەڕ لە درێژەی بەهێز کردنەوەی تیرۆریستەکان، ئەنجام بدەن.

سەرۆکی یەکێتی زانایانی عێراق لە دیالە زیادی کرد: ئامارەکان نیشانی دەدەن کە زیاترین ژمارەی دزەی چەکدارانی تیرۆریستی بۆ ناو خاکی عێراق لەلایەن کەمپی ئاوارەکانی ئەلهەولەوە ئەنجام دەدرێت کە هەر ئەوەش بۆ خۆی ڕۆڵگێڕانی مووساد و بەرپرسانی ئیسرائیلی لە بەهێز کردنەوەی تیرۆریزم و هەوڵ بۆ خەسار لێدان بە عێراق نیشان دەدات.

News ID 36458

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha