ناوچەکە ئەبێ لە بەرانبەر وەهابیەت ، تیرۆریست و تەکفیرییەکان بپارێزرێت

مەرجەعێکی تەقلیدی شیعە وتی: ئەبێ وشیار بین تا ئەم ناوچەیە نەبێتە ناوەندی وەهابیەت و گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی قەرەباغ 17 ی ڕەبیع، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە لایەن ناوەندی بەڕێوەبەریاەتی حەوزە علمییەکانەوە بەڕێوە چوو.

ئایەتوڵڵا سوبحانی لە مەرجەعە تەقلیدەکانی شیعەکانیش پەیامێکی بۆ ئەو کۆبوونەوە نێودەوڵەتیە ناردووە، کە تێیدا هاتووە: وڵاتانی ئیسلامی لە سەدەکانی ڕابردوو گپڕانکاری زیادی بە خۆوە بینیوە کە بووەتە هپی دابەش کرانی وڵاتانی ئیسلامی و هەندێک جاریش داگیر کردنیان لەلایەن وڵاتانی نائیسلامییەوە. وڵاتی ئازەربایجان بەردەوام لانکی شیعەگەری بووە و زانایانی پایەبەرزی وەکوو خوالێخۆشبوو میرزا موجتەهید قەرەباغی، زەینەلعابدین شیروانی و ... تێدا پەروەردە کراوە.

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە: ناوچەی قەرەباغ لە مێژەوە هی وڵاتی ئازەربایجان بووە و داگیر کردنی کارێکی ناڕەوایە و ئەبێ وڵاتانی داگیرکراو بگەڕێنەوە باوەشی وڵاتانی ئیسلامی.

وشیار بن کە ئەم ناوچەیە نەبێتە ناوەندی وەهابیەت و گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان. ئاگادارم کە وەهابیەت ساڵەهایە لە ئەم ناوچە هەستیارە سەرمایەدانەری و بانگەشە دەکات.

News Code 36244

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =