هاوکاری هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە عێراق پەرەدەسینێت

هۆشیار زێباری ئەندامی باڵای پارتی و فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی لە بەغدا دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناس نیوز، ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی لە نووسینگەکەی میوانداری شاندێکی باڵا لە پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێبار بوو و لە ئەو دیدارەدا لایەنەکان سەبارەت بە ڕێگاکانی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی نێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێم و هەروەها هاوکاری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی گفتوگۆیان کرد.

بە پێی ئەو بەیاننامە، لایەنەکان هەروەها سەبارەت بە تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکان لە چوارچێوەی دەستوور و لە درێژەی بەرژەوەندییە گشتییەکانی عێرفاق باس و گفتوگۆیان کرد.

لە بەیاننامەکەی نووسینگەی ڕێکخراوی حەشدی شعەبی هەروەها هاتووە: زێباری و فەیاز لەسەر گرینگایەتی تۆکمە کردنەوەی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگە بە تایبەتی لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و گۆڕینەوەی زانیاری ئەمنیەتی بە ئامانجی سەقامگیری و ئاسایش بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق جەختیان کرد.

News Code 36219

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha