AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢ ١٠:٣٢

کاتژمێرێک پێش ئێستا؛

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بۆ کردنەوەی چەند گەڵاڵەی ئابووری گەیشتە سنە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بۆ کردنەوەی چەند گەڵاڵەی ئابووری گەیشتە سنە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کردنەوەی چەند گەڵاڵەی ئاوەدانی و ئابووری لە بواری گوندەواری و کشتوکاڵی کاتژمێرێک پێش ئێستا گەییشتە فڕۆکەخانی سنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق جەهانگیری لە ئەو سەفەرە یەک ڕۆژەدا بڕیارە بە ئامادە بوون لە گوندی هانیس، وێڕات کردنەوەی 96  کیلۆمەتر ڕێگای گوندەوار لە پارێزگا، ژمارەیەک گەڵاڵەی ئاوەدانی و ڕەخساندنی هەلی کار لە ئاستی پارێزگا بە شێوەی هاوکات بکاتەوە.

هەروەها بە ئامادە بوونی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە گوندی هانیس، کاری کێشانی گاز بۆ 100 گوندی پارێزگا دەست پێدەکات.

بەشداری لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئابووری خۆڕاگری پارێزگای کوردستان و بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە لە گەڵ هەڵکەوتەکانی پارێزگا لە بەرنامەکانی تری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە سەفەر بۆ پارێزگای کوردستان دەبێت.

News ID 36117

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha