کەنادا شارۆمەندە داعشییەکانی خۆی  لە ئەلهەول وەرناگرێتەوە

بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کەنادا و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن: کەنادا بە بیانووی ئەوەی کە پێوەندی دیپلۆماتیکی لە گەڵ باکووری سووریا نییە، نایەوێت 46 شارۆمەندی داعشی خۆی وەرگرێتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، هێزە کوردەکانی سووریا ڕایانگەیاند: نزیکەی 7 هەزار کەس لە ئەندامان و بنەماڵەی گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش لە کەمپی ڕۆژ و ئەلهەول سەقامیان گرتووە و چاوەڕوان دەکرێ 57 وڵاتی جیهان بە مەبەستی لێپرسینەوە ئەم کەسانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.

تا ئێستا ژمارەیەکی کەم لە وڵاتەکان، شارۆمەندەکانیان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بردۆتە دەرەوە.

بە پێی هەواڵی کاندین پرس، 46 شارۆمەندی کەنادایی ئێستا لەو کەمپە دان و بەرپرسانی کوردی سووریا داوایان لەو وڵاتە کردووە شارۆمەندانی خۆیان لە سووریا ببەنە دەرەوە. لەبەرچاو نەگرتنی خواستی کوردەکان، ناڕەزایی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئەو وڵاتە و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێ کەوتەوە.

News Code 36108

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =