AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٢٩ ١٤:٤٧

ڕۆژنامەیەکی سووری لێکی دایەوە؛

لە کۆبوونەوەی ئاستانە چی ڕوویدا؟ هەڵوێستی مسکۆ بەرانبەر تیرۆریستەکان

لە کۆبوونەوەی ئاستانە چی ڕوویدا؟ هەڵوێستی مسکۆ بەرانبەر تیرۆریستەکان

ڕۆژنامەیەکی سووری بە ئاماژە بە گۆرانکارییەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆبوونەوەی ئاستانە لە سووچی، جەختی کرد: مسکۆ پێی وایە لە بەرانبەر تەکفیرییەکان شتێک بە ناوی ڕێگای میانە بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی وەتەنی سووریا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژی یەکەمی پازدەیەمین خولی گفتوگۆکانی ئاشطی سووریا بڵاو کردەوە. ئەو ڕۆژنامە جەختی کرد کە لە ڕۆژی یەکەمی گفتوگۆکانی ئاشتی سووریا، لێژنەی نوێنەرایەتی دیمەشق چالاکیی دیپلۆماتیکی چڕی خستە دەستووری کاری خۆیەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گرینگترین گفتوگۆکانی شاندی دیمەشق لە شاری سوچی لەگەڵ شاندی ڕووسی و هەروەها گیر پدرسۆن نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ئەنجام درا. لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ئاستانە ئیمەن سوسان جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات.

شاندی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ئاستانە جەختی کردووە کە شتێک بە ناوی " ڕێگاچارەی میانە" لە بەرەوڕوو بوونەوەی تەکفیرییەکان لە سووریا بوونی نییە.

سەرۆکی شاندی سووریا جەختی کردووە کە ئەگەر تورکیا بەڵێنە پێشووەکانی خۆی لە چوارچێوەی زنجیرە گفتوگۆکانی ئاستانە جێبەجێ بکات، ئەنجامی باشتر لە سووریا دەست دەکەوێت. لایەنی ڕووسیش ئەو ڕوانگەیەی جێگری وەزیری دەرەوەی سووریای پشت راست کردووەتەوە.

هەروەها لە ئەو کۆبوونەوە لایەنە ڕووسیایی و سووریاییەکان لە سەر پێداویستی بەرەنگار بوونەوەی تەکفیرییەکان و ڕێگری لە پێشێل کرانی ڕێککەوتنی ناوچەی ئاران لە ئەدلەب لەلایەن ئەوانە جەختیان کرد؛ لە حاڵێکدا لایەنی ڕووسی ڕاشکاوانە ڕایەگیاند کە شتێک بە ناوی ڕێگایچارەی میانە لە بەرەوڕوو بوونەوەی تەکفیرییەکان بوونی نییە.

News ID 36087

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha