بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر بە خەندانی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و پێنج مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كراون، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاریان به راداری هه‌وایی كردوه، توانراوه ئاراسته‌ی موشه‌كه‌كان بگۆڕدرێت.
دوو مووشه‌كیان له‌نزیك فڕۆكه‌خانه كه‌وتونه‌ته خواره‌وه و ته‌قیونه‌ته‌وه، سێ موشه‌كه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌نزیك فلكه‌ی نازناز له گه‌ڕه‌كی وه‌زیران كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: "لەئەنجامی كەوتنەخوارەوەی موشەكەكان، تاوەكو ئێستا بەوردی زیانەكان نەزانراون، بەڵام باس لەچەند بریندارێك دەكرێت، قەبارەی زیانه ماددییهكانيش نازانرێت".
تا ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كان و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و موشه‌كانه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
Your Comment