بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان لە ناوچەی گارە وتی: ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان لەناوچوونی پارتی کرێکارانی کوردستان درێژەی دەبێت.
بە پێی نووسراوی دەیلی سەباح، دوای کوژرانی 3 سەرباز و بریندار بوونی 4 سەربازی سوپای تورکیا لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان وتی ئەنقەرە درێژە دەداتە بەرەنگار بوونەوەی هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە پەکەکە، یەپەگە و داعش.
ئاکار وتی: ئێمە تا کوژرانی دوا تیرۆریست لە هەرێمی کوردستان درێژە دەدەینە شەڕ.
Your Comment