بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغدا ئەلیەوم، ئایەتۆڵا سەید یاسین مووسەوی، پێشەوای نوێژی هەینی بەغدا سەبارەت بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتەدانێکی پێشکەش کرد و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای هەموو هەڕەشە و مەترسییەکان تەمەنی گەیشتە 42 ساڵ.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە حاڵێکدا تەمەنی گەیشتە 42 ساڵ کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دژی ئێران هەڕەشەی زۆری دەکرد.
ئایەتۆڵا سەید یاسین ئەلمووسەوی هەروەها ڕایگەیاند: بە هەموو ئەو هەڕەشانەوە تەمەنی کۆماری ئیسلامی درێژەی هەبوو و ترامپ کەوتە ناو زبڵدانی مێژوو. ئیمام خومەینی بە ڕوونی ڕۆژی بچڕانی پێوەندی ئێران و ئەمریکای وەکوو ڕۆژی جەژن ناو برد.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وەبیری هێنایەوە: ئەزموونی چوار دەیەی پێشوو، ئەمەی سەلماندووە کە هەرکەس دەسدرێژی بکاتە سەر ئێران، خۆی لە ناو دەچێت.
بۆچوونی ئێوە