شەڕی پێشمەرگە و هێزەکای ئاسایش  کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند: لەبازگەى تاسڵوجە لەکاتى تیپەڕبونى ئۆتۆمبێلیکى سەر بە هێزەکانى پێشمەرگە لە نێوان پێشمەرگەکان و هێزەکانی ئاسایش گرژی دروست بوو و کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند: لەبازگەى تاسڵوجە لەکاتى تیپەڕبونى ئۆتۆمبێلیکى سەر بە هێزەکانى پێشمەرگە لەنێوان پێشمەرگەکان و کارمەندانى بازگەکە لێکتێنەگەیشتنیک رویداوە و لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەچەقۆ هێرش کراوتە سەر چەند کارمەندێکى ئاسایش و بریندارکراون و کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لەرونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، سەر لەبەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30ى لەبازگەى تاسڵوجە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لەکاتى تێپەربونى ئۆتۆمبێلیکى سەر بە هێزەکانى پێشمەرگە لەنێوان پێشمەرگەکان و کارمەندانى بازگەکە لێکتێنەگەیشتنیک ڕویداوە لەئەنجامدا بوەتە دەمەقاڵی و شەڕ.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەچەقۆ هێرش کراوتە سەر چەند کارمەندێکى ئاسایش و بریندارکراون، "عەریف شاخەوان ئەحمەد مەحمود، کارمەندانى ئاسایشی بازگەى تاسڵوجە بەهۆى سەختى برینەکەى شەهید بو و پێنچ کارمەندى دیکە بریندار بوون".

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى باسی لەوەشکردوە، دواى دروستبونى کیشەکە توانرا بەهەوڵ و هیمەتى هەمو لایەک ئاڵۆزیەکان کۆتایی پێ بهێنرێت و دەست بەجێ لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەوەى یاسا بەرقەرار بێت.

ئەوەش خراوەتەڕو، هەردو لایەنى هۆکارى درۆستبونى کێشەکە بەفەرمانى دادوەر ڕاگیراون.

News Code 35978

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha