چەند جار هێرش کراوەتە سەر نووسینگەکانی پارتی لە سلێمانی

بەرپرسی لقی چواری پارتی دیمۆکرات ڕایگەیاند کە تا ئێستا زیاتر لە 70 جار تەقە لە نووسینگە و بارەگاکانی پارتی کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە باس نیوز، سەعید پشدەری لەو بارەوە ڕایگەیاند: تەقە لە نووسینگەکانی پارتی لە حاڵەتی هەڵکەوتەوە بۆ دیاردەیەکی ئاسایی گۆڕدراوە و تا ئێستا زیاتر لە 70 جار هێرشێ چەکدارەی کردوەتە سەر نووسینگەکانی پارتەکەمان لە سلێمانی.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو هەوڵە لە سەر شاری سلێمانی کاریگەری کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی کە لە سەر دامودەزگا ئەمنییەکان وەکوو بەرپرس لە پاراستنی گیان و دارایی هاووڵاتیان گومان بکرێت. بەڵام بەداخەوە ئەو ڕەوتە هەر درێژەی هەیە و تا ئێستاش بنکە ئەمنییەکان هیچ هەڵوێستێکی جیدیان نەنواندووە.

ئەو بەرپرسەی پارتی لە پارێزگای سلێمانی وتیشی: بنکە ئەمنییەکان لە بواری ڕێگری لە دووپات بوونەوەی ئاوەها ڕووداوگەلێک و ناساندنی هۆکارەکانی هێرشەکانی ڕابردوو بەرپرسیارن.

شیاوی باسە سەرلەبەیانی دوێنێ جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر نووسینگەی پارتی دیمۆکرات لە شاری سلێمانی.

News Code 35818

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =