AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ١١ ٠٨:٠٥

زیاتر لە 2500 سەربازن;

تورکیا لە دهۆکەوە خۆی بۆ هێرش کردنە سەر قەزای شەنگال ڕێکدەخات

تورکیا لە دهۆکەوە خۆی بۆ هێرش کردنە سەر قەزای شەنگال ڕێکدەخات

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە : هێزە تورکییەکان لەیەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کە دەکەوێتە ناحیەی کانی ماسی پارێزگای دهۆک دەستیان بە راهێنانی هێزەکانیان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر,  راپۆرتێکی پێگەی " ئێستای تورکیا" کە پشتی بە سەرچاوەی ناو هەرێمی کوردستان بەستووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوان بۆسەر قەزای شەنگال، هێزەکانی تورکیا لە بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە پارێزگای دهۆک دەستیان بە راهێنان و ئامادەکاری کردووە.  

هەروەک بەپێی راپۆرتەکەی پێگە تورکییەکە، هێزەکانی تورکیا گەرانێکی سیخوڕیان لەرێگای مەحمودیەوە بەرەو شەنگال و ناحیەی سنوونێ ئەنجامداوە و زانیاریان لەسەر ناوچەکە کۆکردۆتەوە.

 ئەویش لەپێناو خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر شەنگال، بەتایبەت لەدوای رەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو هێرشە لەدوای سەردانەکەی ئەمدوایەی خەلووسی ئاکاری وەزیری بەرگری تورکیا بۆ هەولێر.

لەماوەی رابردوودا، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆسەر قەزای شەنگال کرد  ووتی لەوانەیە بۆ دەرکردنی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان شەوێک لەپڕ بەسەر ناوچەکەدا بدەین .

News ID 35795

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha