ڕیابکۆف: ڕووسیا ئامادەیە ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران هەناردە بکات

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، مسکۆ ئامادەیە ئۆرانیۆمی پیتێندراوی زیادەی ئێران هەناردە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری ڕووسیا لە ڤیەنا لە پەیامێکی تویتەریدا بە گێڕانەوەی لە سێرگەی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو ولاتە ڕایگەیاند: یەو بابەتە ڕادەگەیێنین کە لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕووسیا ئامادەیە ئۆرانیۆمی پیتێندراوی زیادەی ئێران هەناردە بکات.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەو بارەوە زیادی کرد: ئەگەرچی ئێستا زۆر زوویە کە لەو بارەوە قسە بکەین.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە دوێنێ سێشەممە میوانداری محەمەد جەواد زەریف هاوتا ئیرانییەکەی بوو؛ ڕایگەیاند مسکۆ و تاران، هەردوو لا پێیان خۆشە ڕێککەوتنی ناڤۆکی زیندوو ببێتەوە.

ڕووسیا چەندین جار هۆشداریی داوەتە لایەنە ئەورووپییەکان کە داخوازییە ناڕەواکانی خۆیان کە بە شوێنکەوتن لە ئەمریکاوە دەیهێننە ئاراوە، بنێنە لاوە.

News Code 35772

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha