بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لە سنووری ناوچەی دێرک، لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە سنووری تورکیا و عێراق، دەستی داوەتە جمۆجووڵی سەربازی و هەواڵگری بەربڵاوەوە.
بە پێی هەواڵەکان، کاروانێک لە سەربازانی سوپا و هێزە هەواڵگرییەکانی میت نێردراونەتە سنووری دێرک.
بە پێی لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی تورکیا و گۆڕانکارییە پێوەندیدارەکان، ئەو هەوڵە لە درێژەی لێکدانەوەی بەستێن بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو ناوچە ئەنجام دەدرێت.
دەوترێت سەفەری خلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و بە ئەگەری زۆرەوە هاوکاری دەوڵەتی ناوەندی عێراق و هەرێم بە مەبەستی هێرش بۆ سەر پەکەکە لە شەنگال بووە کە بۆ هێرش بۆ سەر شەنگالیش پێویستی بە داگیر کردنی دێرک هەیە.
بۆچوونی ئێوە